لە ماوەی ڕۆژێکدا پێنج ھێرشی کرایە سەر کاروانەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408069-لە_ماوەی_ڕۆژێکدا_پێنج_ھێرشی_کرایە_سەر_کاروانەکانی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_عێراق_دا
کاروانەکانی پێداویستیی لەشکریانی ئەمریکی ڕۆژی پێنج شەممە لە عێراق بۆ پێنجەمین جار بە بۆمبای تەنیشت جاددە کرایە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2022 07:22 Asia/Tehran
  • لە ماوەی ڕۆژێکدا پێنج ھێرشی کرایە سەر کاروانەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا

کاروانەکانی پێداویستیی لەشکریانی ئەمریکی ڕۆژی پێنج شەممە لە عێراق بۆ پێنجەمین جار بە بۆمبای تەنیشت جاددە کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ھێرشانە ڕۆژی پێنج شەممە لە پارێزگای زیقاڕ بە تەقینەوەیەک لە سەر ڕێگای کاروانی پێداویستییەکانی ئەمریکا دەستی پێ کرا. پاشان دوو کاروانی پێداویستیی سوپای ئەمریکا لە سەماوەی پارێزگای دیوانیە کرانە ئامانج و دوایین ھێرشیش لە پارێزگای بابل بە دوو تەقینەوە لە سەر ڕێگای کارڕوانەکانی لەشکریانی ئەمریکی ڕووی دا.

ھێشتا ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشانەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

لە بارەی زیانی گیانی و ماددی ئەم ھێرشانە ھێشتا ھیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.

تاقمەکانی خۆڕاگری لە عێراق دا گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە، ئەگەر بێتو ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە بمێننەوە، بە مافی خۆیان دەزانن کە بە گژ داگیرکەران و دەست درێژکاراندا بچنەوە.