عێراق لە بیری بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ناوچەییە بۆ بەرنگار بوونەوەی خۆڵبارین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408408-عێراق_لە_بیری_بەڕێوەبردنی_کۆبوونەوەیەکی_ناوچەییە_بۆ_بەرنگار_بوونەوەی_خۆڵبارین
وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند: خەریکی ئامادەکارین بۆ دانیشتنی دیالۆگی ناوچەیی لە بارەی تاوتوێ کردنی ڕێگاکانی بەرنگار بوونەوەی خۆڵبارین و کەم ئاوی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2022 08:27 Asia/Tehran
  • عێراق لە بیری بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ناوچەییە بۆ بەرنگار بوونەوەی خۆڵبارین

وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند: خەریکی ئامادەکارین بۆ دانیشتنی دیالۆگی ناوچەیی لە بارەی تاوتوێ کردنی ڕێگاکانی بەرنگار بوونەوەی خۆڵبارین و کەم ئاوی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی تەسنیم، «جاسم فەلاحی» جێگری وەزارەتی ژینگەی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھێندێک گەڵاڵەی نێوخۆیی و ھەرێمی بۆ بەرنگار بوونەوەی گۆڕانی کەش و ھەوا لە ئاردایە ، وتیشی: دەزگای دیپلۆماسیی عێراق بەبڕشتانە بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەو وتووێژی ناوچەیی و ھەرێمی بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی کەم ئاوی و نەھێشتنی بیاوانەکان ، ھەوڵ دەدات.

«فەلاحی» وتیشی: ھەوڵی زۆر لە ئارادایەو لەم ئاراستەیەش دا سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێشگرتن بە گۆڕینی شێوەبەکارھێنانی کێڵگەکانی دەرکردووە، بەڵام مەودایەکی زۆرمان لەگەڵ ڕاپەڕێندرانی ئەو فەرمانگەلە ھەیە.

ئەم کاربەدەستە عێراقییە جەختی لەوەش کردەوە کە، زۆربەی ڕەشەبای ئاوێتەی خۆڵبارین سەرچاوەی دەرەکیی ھەیە و لە ئۆردۆن و سووریاو عەرەبستانەوە گەییشتوونەتە عێراق.