تۆمار کرانی دەرمانی ئێرانی لە عێراق دا
وەزیرانی تەندروستیی ئێران و عێراق لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی ھاوکارییە پزیشکییەکانی دوو وڵات و خێراکردنەوەی ڕەوتی تۆمار کرانی داوودەرمانی چێکراوی ئێران لە عێراق دا پێیان داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە دیداری ڕۆژی ھەینیی «بەھرام عەینوڵڵاھی» و «ھانی ئەلعوقابی» وەزیرانی تەندروستیی ئێران و عێراق لە بەغدا، ھەردووک لا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھاوکارییە پزیشکییەکان و کەڵک وەرگرتن لە شارەزایانی بواری پزیشکی لەسەر خێراکردنەوەی ڕەوتی تۆمار کرانی داوودەرمانی چێکراوی ئێران لە عێراق دا پێیان داگرت.
وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێران بۆ ھێزمەند کردنی ھاوکاریی تەندروستی و بەرپا کردنی کۆبوونەوەی پزیشکی تەواو ئامادەیە، وتیشی: چارەسەریی بۆ نەخۆشانی عێراقی لە نەخۆشخانەکانی ئێران و ڕاگەییشتن بە نەخۆشانی ئێرانی بە تایبەت زیارەتکارانی پیرۆزگەکانیش لەو ئامانجانەی گەشتەکەیەتی بۆ عێراق.
«ھانی ئەلعوقابی» وەزیری تەندروستیی عێراقیش پێی داگرت: ڕەوتی تۆمار کردنی داوو دەرمانی چێکراوی ئێرانمان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق خێراتر کردووەتەوەو بە ھیواین لە داھاتوویەکی نزیک دا بتوانین لە ئەزمونی بایەخمەندی پزیشکانی ئێرانی لە عێراقیش بە باشی کەڵک وەربگرین.
ڕێککەوتن لە سەر بەرنگار بوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و چارەسەریی تێوەگلاوانی ئەم ماددەیەش لەو تەوەرانەی دیکەی دیدارەکەیان بوو.