چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ سه‌در: خۆمان حکومه‌ت پێکده‌هێنین
چوارچێوەی هەماهەنگی (شیعه‌کان) له‌نامه‌یه‌ک دا پێشوازیی لەدەستلەکارکێشانەوەی په‌رله‌مانتارانى کوتلەى سه‌در لەپەرلەمان دەکات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌تەنها حکومەت پێکدەهێنین".
دواى ئه‌وه‌ى له‌په‌یامێکدا موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در داواى له‌سه‌رۆکى کوتله‌که‌ى له‌په‌رله‌مانى عێراق کرد نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران ئاراسته‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بکات‌و دواتریش سه‌رۆکى په‌رله‌مان واژۆى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران کرد، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هاته‌ده‌نگ.
له‌سه‌روبه‌ندى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌یامه‌که‌ى سه‌در، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌یان ئه‌نجامداو له‌نامه‌یه‌کیشدا بۆ موقته‌دا سه‌در، پێشوازییان لەو بڕیاره کرد‌و جه‌ختیکرده‌وه، "به‌تەنها حکومەت پێکدەهێنین".
به‌گوێره‌ى ده‌ستورو په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، دەستلەکارکێشانەوەى په‌رله‌مانتارانى ڕه‌وتى سه‌در، پێویستی بەدەنگدانی زۆرینەی پەرلەمان نییەو ھەر ته‌نها ده‌سته‌ى سەرۆکایەتی دەتوانێت قبوڵی بکات.