وەزارەتی نەوتی عێراق سێ مانگ دەرەفەت دەداتە کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان
وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات له‌ماوه‌ى سێ مانگ دا کۆتایی به کار و گرێبه‌سته‌کانیان بهێنن.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ڕێگه‌ى نووسراوێکه‌وه هۆشداریی به کۆمپانیاکانى بوارى نه‌وت له هه‌رێمى کوردستان ده‌دات و داوایان لێده‌کات له‌ماوه‌ى سێ مانگدا کۆتایی به کار و گرێبه‌سته‌کانیان بهێنن.
وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداریش ده‌دات، له‌ئه‌گه‌رى پاپه‌ند نه‌بوونیان، ده‌خرێنه لیستى ڕه‌شه‌وه.
ئەوش لە کاتێکدا کە رۆژی 19ی ئایاری 2022 و لەسەر داوای وەزیری نەوتی عێراق دادگای بازرگانیی الکرخ لە بەغدا ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن بانگ کرد لەوانەش کۆمپانیای DNO، وێسترن زاگروس، HKN، شاماران، گەنەڵ ئێنێرجی، ئاداکس و گۆلف کیستۆن، کە گرێبەستەکانیان بەپێی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2007ی نەوت و گازی کوردستان واژوو کراوە.
دوێنێیش وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێنراویکی لەبارەی دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بانگهێشت کردنی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بڵاو کردەوە و تێیدا هێرشی کردە سەر ئەو رێوشوێنانەی دژ بە هەرێمی کوردستان دەگیرێنەبەر و سکاڵای لەدژی وەزیری نەوتی عێراق تۆمار کرد.