دەنگۆی کاندیدبوونی مالکی و عامری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەت کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408854-دەنگۆی_کاندیدبوونی_مالکی_و_عامری_بۆ_پۆستی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_رەت_کرایەوە
پەرلەمانتارانی سەربە ھاوپەیمانیی«فەتح» و «دەوڵەتی یاسا» رایانگەیاندووە: دەنگۆی کاندیدبوونی «نوری مالکی» و «ھادی عامری» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوورە لە راستییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 17, 2022 06:29 Asia/Tehran
  • دەنگۆی کاندیدبوونی مالکی و عامری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەت کرایەوە

پەرلەمانتارانی سەربە ھاوپەیمانیی«فەتح» و «دەوڵەتی یاسا» رایانگەیاندووە: دەنگۆی کاندیدبوونی «نوری مالکی» و «ھادی عامری» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوورە لە راستییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، «عەلی فەتلاوی» پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی «فەتح» رایگەیاند: دەنگۆی کاندید بوونی «ھادی عامری» بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران دوورە لە راستییەوە و چوارچێوەی ھەماھەنگی ھیچ کەس و کاندیدێکی بۆ ئەو پۆستە پێشکەش نەکردووە.

فەتلاوی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، قۆناغی یەکەم لە پێکھێنانی حکومەت، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە و پاشان رێککەوتن لەسەر سەرۆک وەزیران دەکرێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «محەمەد حەسەن» پەرلەمانتاری سەربە «دەوڵەتی یاسا»ش دەنگۆکانی کاندیدبوونی «نوری مالکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەت کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە، «چوارچێوەی ھەماھەنگی» بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، کار بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.