ھێزەکانی عێراق مۆڵگەی تیرۆریستانیان لە کەرکوک کردە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408866-ھێزەکانی_عێراق_مۆڵگەی_تیرۆریستانیان_لە_کەرکوک_کردە_ئامانج
سەرچاوەیەکی ھەواڵدەری باسی ھەڵکوتانە سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشی کردووە لە پارێزگای کەرکوک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 17, 2022 08:04 Asia/Tehran
  • ھێزەکانی عێراق مۆڵگەی تیرۆریستانیان لە کەرکوک کردە ئامانج

سەرچاوەیەکی ھەواڵدەری باسی ھەڵکوتانە سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشی کردووە لە پارێزگای کەرکوک.

بنکەی ھەواڵیی «سومریە نیوز» ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆکەکانی «ئێف_١٦»ی عێراقی مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە کەرکوکی باکووری عێراق بە ھۆی سێ ڕۆکێتەوە کردووەتە ئامانج.

ڕۆژێک بەرلەوەش ھەر ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق چوار تیرۆریستیان لە پارێزگای دیالە قۆڵبەست کرد بوو.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە ژمارەی ئۆپراسیۆنە سەرکەوتووەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی ئاسایشت و سوپای عێراق دژی بەرماوەکانی تیرۆریستانی تەکفیری لە خاکی ئەم وڵاتە پەرەی سەندووەو ھەوڵ دەدرێت ھەتا بەرماوەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق لەنێو بچن.