وەڵامی ئەرێنی "ئەلسیادە" و "پارتی" بە شاندی هاواهەنگی شیعە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409026-وەڵامی_ئەرێنی_ئەلسیادە_و_پارتی_بە_شاندی_هاواهەنگی_شیعە
سەعد سەعدی ڕایگەیاند شاندی هاواهەنگی شیعیە پەیامی ئەرێنی لە هاوپەیمانی سیادە و پارتی بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی بنبەستی سیاسی و گەییشتن بە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت وەرگرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2022 01:59 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئەرێنی

سەعد سەعدی ڕایگەیاند شاندی هاواهەنگی شیعیە پەیامی ئەرێنی لە هاوپەیمانی سیادە و پارتی بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی بنبەستی سیاسی و گەییشتن بە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت وەرگرتووە.

سەعد سەعدی لە ئەندامانی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق جەختی کرد کە شاندی هاواهەنگی شیعە پەیامی ئەرێنیی لە لایەن هاوپەیمانی ئەلسیادە و هەروەها پارتی دیمۆکراتەوە بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی سیاسی و گەییشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ وەرگرتووە.

سەعدی بە ئەلمەعلوومەی ڕاگەیاند: پارتی کومیتەیەکی دانوستان بریتی لە فواد حسێن و کەسانی دیکەی ڕاسپاردووە کە لەگەڵ شاندی هاواهەنگی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆ بکەن و هاوپەیمانیی ئەلسیادە(هاوپەیمانی ئەهلی سوننە بە سەرۆکایەتی خەمیس خنجەر)یش خەریکی دانوستان لەگەڵ ناوبراو لەسەر هەمان بابەتە.