ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق ، جێگره‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی سه‌در سوێندی یاساییان خوارد
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دا جێگره‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در سوێندی یاساییان خوارد.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2022، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در ئه‌نجامدرا .
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که 210 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی بوون، لە کۆی ئەو 73 پەرلەمانتارە نوێیەی لە جێگرەوەی فراکسیۆنی سەدر بوونەتە ئەندام پەرلەمان، 64 پەرلەمانتاریان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بوون و سوێندی یاساییان خوارد.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بوو بە سوێند خواردنی پەرلەمانتارە جێگرەوەکانی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر کە ژمارەیان 73 پەرلەمانتار بوو.
رۆژی 12ی ئەم مانگە سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر کە ژمارەیان 73 پەرلەمانتارە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کشانەوە و ھاوکات رۆژی 13ی ئەم مانگەیش سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر، ئەحمەد ئەلموتێری رایگەیاندبوو کە موقتەدا سەدر لە پڕۆسەی سیاسی کشاوەتەوە.