ڕازیبوونی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بە پێکهێنانی حکومەتێکی نەتەوەیی لە سەر بنەمای سێ پرەنسیپ
نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند ، فراکسیۆنە سیاسییەکانی پەرلەمان یەکدەنگ بوونە لەسەر پێکهێنانی حکومەتیکی نیشتمانیی لە سەر بنەمای سێ پرەنسیپ.
" احمد الاسدی" لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نائاسایی ڕۆژی رابردووی پەرلەمانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران دا، وتی: فراکسیۆنە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان سەبارەت بە تیابردنی ئاسەواری بەجێماو لە قۆناغی پێشوو بەتایبەت قەیرانگەلێکی وەک قەیرانی پڕمەترسیی گرووپی تیرۆریستیی داعش و دامەزرانی خێرای ئاسایش و پاوەجێی لە ئێراق بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی گەیشتنە رێککەوتن .
ئەسەدی وتیشی: فراکسیۆنە سیاسییەکانی پەرلەمان هەروەها بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی لەسەر بنەمای هاوسەنگی، کۆدەنگی و بەشداری ڕێککەوتوون کە داخوازەکانی جەماوەر دابین بکات و ڕێز لە یاسای بنەڕەتیی عێراق بگرێ و هەوڵ بدات بۆ چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها یاسایەک دانێت بۆ نەوت و گاز و هەلی کاریش بڕەخسێنێ بۆ لاوانی عێراقی.
هاوکات "غضنفر الشمری" ئەندامی دیکەی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند ئەگەری پێکهاتنی حکومەتی تازەی ئێراق لە لایەن پارتە سیاسییەکان بە بێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئارادایە.