ژووری بازرگانیی دیالە فەرمانی بایکۆت کردنی کەل و پەلی تورکیای دەرکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409809-ژووری_بازرگانیی_دیالە_فەرمانی_بایکۆت_کردنی_کەل_و_پەلی_تورکیای_دەرکرد
ژووری بازرگانیی دیالەی عێراق بە دەرگردنی ئاگاداری نامەیەک داوای لە تەواوی بازرگانانی ئەم پارێزگایە کرد کە لە وەڵامی ھێرشە خوێناوییەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق خۆیان لە ھاوردە کردنی کاڵای تورکی بووێرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2022 03:19 Asia/Tehran
  • ژووری بازرگانیی دیالە فەرمانی بایکۆت کردنی کەل و پەلی تورکیای دەرکرد

ژووری بازرگانیی دیالەی عێراق بە دەرگردنی ئاگاداری نامەیەک داوای لە تەواوی بازرگانانی ئەم پارێزگایە کرد کە لە وەڵامی ھێرشە خوێناوییەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق خۆیان لە ھاوردە کردنی کاڵای تورکی بووێرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەھد، دوای کاردانەوە سیاسییەکان و خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، ناڕەزایەتی گەیشتە بواری بازرگانی و ئابوریش.

لە یەکەم کاردانەوەدا ژووری بازرگانیی دیالە داوا لە بازرگانانی پارێزگاکە دەکات بایکۆتی هاوردەکردنی سەرجەم شمەک و کەلوپەلێکی تورکی بە هەموو جۆرەکانیەوە بکەن.

هەروەک داواشی لە خاوەن کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار کردووە ڕیکلام بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا نەکەن.

«موسا تەمیمی» ئەندامی ژووری بازرگانیی «دیالە» لەم بارەیەوە وتوویەتی: لە ئاگاداری نامەکەدا داوا لە تەواوی بازرگانان کراوە کە لە ھێنانی ھەموو جۆرە کاڵایەکی تورکی خۆببوێران و داواش لە کۆمپانیاکانی گەشتکاری کراوە بۆ گەشتی ئانکاراو شارەکانی دیکەی تورکیا بانگەوازنەکەن.