حەکیم: دەوڵەتی عێراق دەبێ وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا بداتەوە
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق بەرامبەر بە ھێرشی تورکیا بۆ سەر ناوەندێکی گەشتکاری لە پارێزگای دھۆک کاردانەوەی پیشان داو داوای لە بەغدا کرد کە وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا بداتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامێکدا ھێرشی تورکیا بۆ سەر مەکۆیەکی گەشتیاریی لە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانە کرد.
لە پەیامەکەی حەکیم دا ھاتووە: ئەم ھەنگاوانە جێگای قەبوڵ نین و دووپات بوونەوەی ھێرشی سەر شارو گوندەکانی عێراق پێشێلکردنی دەستەڵاتی نیشتیمانیی عێراقەو پێویستمەندی ھەنگاوی لێبڕاوانەی دەوڵەتی عێراق لە مەڕ ئیدانەکردن و لەبەرگرتنی ڕێگاگەلی دیپلۆماسییە بۆ پێش پێ گرتنی.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەرلەمە بەرامبەر تۆپبارانەکەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی پیشان داو ڕایگەیاند: «مافی وەڵام دانەوە بە تورکیا بۆخۆمان بە پارێزراو دەزانین».