سەرۆکى هاوپەیمانیى نەسر:رووبەڕووی گەندەڵی و گەندەڵکاران ببنەوە تەنانەت ئەگەر کەسوکاری منیش بن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410385-سەرۆکى_هاوپەیمانیى_نەسر_رووبەڕووی_گەندەڵی_و_گەندەڵکاران_ببنەوە_تەنانەت_ئەگەر_کەسوکاری_منیش_بن
«حەیدەر عەبادی» سەرۆکى هاوپەیمانیی نەسر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە رووبەڕووی گەندەڵکاران ببنەوە تەنانەت ئەگەر لە کەسوکاری ئەویش بن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2022 15:41 Asia/Tehran
  • سەرۆکى هاوپەیمانیى نەسر:رووبەڕووی گەندەڵی و گەندەڵکاران ببنەوە تەنانەت ئەگەر کەسوکاری منیش بن

«حەیدەر عەبادی» سەرۆکى هاوپەیمانیی نەسر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە رووبەڕووی گەندەڵکاران ببنەوە تەنانەت ئەگەر لە کەسوکاری ئەویش بن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،«حەیدەر عەبادی» سەرۆکى هاوپەیمانیی نەسرو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: داوا لە نیشتمانپەروەران و لایەنگرانی هەردوو رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەم، هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و خزمەتکردنی هاونیشتیمانیان.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لەو پەیامە توییتێریەی خۆی دا داواشی لە لایەنگرانی ھەردووک باڵەکەی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی کردووە کە پێکەوە کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بکەن، تەنانەت ئەگەر لە کەسوکاری خۆشی بن.

سەرۆکى هاوپەیمانیی نەسر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئێمە دەوڵەتێکی دادپەروەر و خزمەتکردنی خەڵکمان دەوێت، لە دادپەروەریدا بەرفراوانی هەیە، بەڵام بژێوی، بەرژەوەندی و ئاسایشی هاونیشتیمانیان سنووردار مەکەن.

عەبادی داوای لە خۆپیشاندەرانیش کردووە کە لە کاتی ناڕەزامەندی دەربڕینیش دا لە موڵکی گشتی و تایبەتیش دووربکەونەوە.