ئاب 22, 2022 22:22 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنى دادوەریی عێراق : بە پێی دەستوور و یاسا قەیرانی سیاسیی ئیستا چارەسەر بکرێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند پێویستە بەپێی دەستوور و یاسا قەیرانی سیاسیی ئیستا چارەسەر بکرێت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق بڵاویکردەوە کە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق  جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی پتەوترکردنی متمانەی ھاووڵاتییان بە دەسەڵاتی دادوەریی کە بەیەک چاو سەیری ھەمووان دەکات و بەناوی گەلەوە بڕیارەکانی خۆی دەدات.

سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەری رایگەیاندوە، دەسەڵاتی دادوەریی بەپێی دەستوور و پشتبەستن بە بەڵگەکان، یاسا جێبەجێ دەکات، نەک لەسەر دەنگۆ و بانگەشەکردن و گرنگە دەسەڵاتی دادوەریی لە ململانێیە سیاسییەکان دوور بخرێتەوە، بەو پێیەی کە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی دەوڵەت.

لەمانگی ئۆکۆتبەری ساڵى رابردوەوە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردراوەو حکومەتیش پێکنەهاتووە، دوای کشانەوەى سەدریش لە پەرلەمان دۆخى سیاسی ئەوەندەى دیکە ئاڵۆز بووە بەهۆی ئەوەى کە سەدر داوای هەڵوەشانەوەى پەرلەمان و دوبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکات.

هەروەها رۆژی ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ موقتەدا سەدر داوای لە دەسەڵاتی دادوەریی کرد کە لە میانی یەک ھەفتەدا، پەرلەمان ھەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

 

سەرپەیڤ