ئەگەری دیداری شاندێک لە پارتی دیمۆکرات و هاوپەیمانیی فەتح لەگەڵ موقتەدا سەدر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410748-ئەگەری_دیداری_شاندێک_لە_پارتی_دیمۆکرات_و_هاوپەیمانیی_فەتح_لەگەڵ_موقتەدا_سەدر
سەرۆکی پارتی "ئەلجەماهیر ئەلوەتەنیە"ی عێراق، داوای پێکهێنانی شاندێک بریتی لە ڕێبەرانی پارتی و هاوپەیمانیی فەتح بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2022 11:06 Asia/Tehran
  • ئەگەری دیداری شاندێک لە پارتی دیمۆکرات و هاوپەیمانیی فەتح لەگەڵ موقتەدا سەدر

سەرۆکی پارتی "ئەلجەماهیر ئەلوەتەنیە"ی عێراق، داوای پێکهێنانی شاندێک بریتی لە ڕێبەرانی پارتی و هاوپەیمانیی فەتح بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدری کرد.

ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری (ئەبوومازن) لە بەیاننامەیەک دا داوای پێکهێنانی شاندێک بریتی لە مەسعوود بارزانی و هادی عامری کرد بۆ دیداری و گفتوگۆ لەگەڵ موقتەدا سەدر.

ئەبوو مازن لەو بەیاننامەدا بە بیرهێنانەوەی ژمارەی داوکارییەکانی خۆی لە موقتەدا سەدر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان، گوتی: هەموو پارتە سیاسییەکان لە عێراق پێیان وایە کە ڕێگاچارەیەک بۆ دەرچوون لە قەیران بە بێ ڕێککەوتنی سەدر بوونی نییە.