ئایەتوڵڵا سیستانی سەرکۆنەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراقی کرد
«حسێن نوری» نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای ئایینیی شیعه‌کانی عێراق له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ پرسه‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌روداوه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز کوژران رایگه‌یاند:ئایه‌توڵڵا «سەیید عه‌لی سیستانی» زۆر دڵته‌نگ و به‌داخه‌وەیە بۆ ئه‌وه‌ی که ڕووی داوه‌و ڕازی نییه و سه‌رکۆنه‌ی ئه‌م کاره پڕلەشه‌رمه‌زارییه ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ھەواڵدەریی عێراق ، «حسێن نوری» نوێنه‌ری «ئایه‌توڵڵا سەیید عه‌لی سیستانی» مەرجەعی باڵای ئایینیی شیعه‌کانی عێراق له میانی سه‌ردانێکدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له پرسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وزی بەغدا کوژران له مزگه‌وتی حەزرەتی فاتیمه‌ی زه‌هرا(س) له نه‌جه‌فی پرۆز داوای لێخۆشبوونی بۆ ئەو کوژراوانە کرد که دژی نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندانیان کرد.
«حسێن نوری» ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، سه‌ره‌خۆشی و هاوسۆزیی ئایه‌توڵڵا «سەیید عه‌لی سیستانی» گه‌یاندووه‌ته که‌س وکاری کوژراوان و زۆر نیگه‌ران و دڵته‌نگ و به‌داخه بۆئه‌وه‌ی که ڕووی داوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئایەتوڵڵاسیستانی ڕازی نییه و ئه‌م کاره پڕلەشه‌رمه‌زارییه سه‌رکۆنه ده‌کات، به شێوه‌یه‌کی شه‌خسی ئاگاداری کردمه‌وه که به‌شداریی پرسه‌ی ماته‌مینی بکه‌م بۆ ڕۆحی پاکیان و نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و و نوسینگه‌که‌ی بکه‌م بۆ پرسه‌که.