داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە بەغدا
سەرچاوە عێراقییەکان هەواڵی داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییان لەباکووری پارێزگای بەغدای پێتەختی عێراق بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومریە نیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی «ئەلتارمیە» لە باکووری پارێزگای بەغدا کەوتە خوارەوە. سەرچاوەیەکی ئەمنیش هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی بۆ هەڵەی تەکنیکی گەڕاندووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، ئەمریکییەکان دەستبەجێ چوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە. لە ئەنجامی ئەم داکەوتنەدا هیچ کەس زیانی وێ نەکەوتووە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سوپای تیرۆریستی ئەمریکا گەلێک جار ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە دژی هێزەکانی خۆڕاگری لەوان هێزەکانی حەشدی شەعبی یەکار ھێناوە.