ئه‌یلوول 20, 2022 08:56 Asia/Tehran
  • دژایەتیی هاوپەیمانیی فەتح لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق بە توندی دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەر لە پێکهێنانی دەوڵەتێکی تۆکمەوتەواو، دژایەتی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی پێگەی «ئەلمەعلومە»، «هادی عامری»، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق رایگەیاندووە، سەرەتا پێویستە حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت، چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردندا بکرێت و داڕشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لێک بدرێتەوە، پاشان لایەنە سیاسییەکان هەڵبوەشێنرێنەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، هەڵبژاردنی پێشوەختە بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەم وڵاتە ڕێی تێ ناچێت، وتیشی: هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی مانەوەی کازمییە لە پۆستەکەیدا .

پێشتر سەعد ئەلسەعدی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاندبوو، مانەوەی حکومەتی کاتی لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی کازمیدا کێشەی خەڵک زیاتر دەکات و حکومەتی کازمی بە تەواوی شکستی هێناوە.

سەرپەیڤ