کانونی یه‌که‌م 09, 2022 13:19 Asia/Tehran
  • دانوستانەکانی ئێران و عێراق سەبارەت بە وشکەساڵی و قەیرانی زۆنگاوەکانی دوو وڵات

باڵوێزی ئێران لە عێراق ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ گواستنەوەی هەموو ئەزموون و ئاسانکاری و تواناکانی بە مەبەستی زاڵبوون بەسەر کێشەکانی خۆڵبارین، تەپ و تۆز، زۆنگاوو وشکەساڵی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەمەد کازم ئالی سادق»، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ «عەون زیاب عەبدوڵڵا» وەزیری نوێی سەرچاوە ئاوییەکان کۆبووەوە و وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، لەبارەی بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردوو وڵات، لەوانە پرسی ژینگە، بیروڕای گۆڕییەوە.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقیش بە ئاماژەدان بە دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا لە ناوچەکە و جددیتربوونی لە عێراق دا، هاوکاریی نێوان بەغدا و تارانی بە پێویست زانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەر هاوکارییەک لەو بوارەدا ڕاگەیاند.

«زیاب عەبدوڵڵا» سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو وسەپەێندرانی شەڕی جۆربەجۆر لەلایەن سەدامی دیکتاتۆری لەنێوچووەوە بەسەر عێراقی بە هۆکاری سەرەکی کەمتەرخەمی لە چارەسەرکردنی وشکەساڵی و لەبیرکردنی پێداویستییەکانی ئەم وڵاتە لە بواری ژینگەدا زانی.

پێشتر «عەلی سەلاجەقە»، جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی و سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ڕایگەیاند:ئەمڕۆ ناوچەکە و جیهان بەدەست پشێوی کەشوهەوا دەناڵێنن و دەرئەنجامەکەشی پێکھاتنی خۆڵبارینە لە تەواوی ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ