جەختکردنەوە لەسەر فراوانکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق
«محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و «ئیسیر داود ئەلغەریری» وەزیری بازرگانیی عێراق، جەختیان لە سەر فراوانکردنی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و «ئیسیر داود ئەلغەریری» وەزیری بازرگانیی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسە جۆربەجۆرەکانی ناوچەیی و هاوکاریی دووقۆڵییان کرد.
«ئالی سادق» و«ئەلغەریری»هەروەها هەندێک کەیسیان تاوتوێ کرد، لەوانە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵووێری بازرگانی و دانانی لیژنەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق.
باڵوێزی ئێران و وەزیری بازرگانیی عێراق هەروەها باسی بەشداریی تاران لە پێشانگای نێودەوڵەتیی دەورەیی لە بەغدا و کرانەوەی پێشانگای تایبەتمەندو پسپۆڕی لە عێراقیان.