بریندار بوونی ١٩ زیارەتکاری ئێرانی لە ڕووداوێکی ترۆمبیل دا لە نەجەفی پیرۆز
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413531-بریندار_بوونی_١٩_زیارەتکاری_ئێرانی_لە_ڕووداوێکی_ترۆمبیل_دا_لە_نەجەفی_پیرۆز
سەرچاوە عێراقییەکان باسی ئەم ڕووداوەو برینداربوونی ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانییان کردووە لە نەجەفی پیرۆزدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2022 07:28 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی ١٩ زیارەتکاری ئێرانی لە ڕووداوێکی ترۆمبیل دا لە نەجەفی پیرۆز

سەرچاوە عێراقییەکان باسی ئەم ڕووداوەو برینداربوونی ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانییان کردووە لە نەجەفی پیرۆزدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سومەریە، ڕۆژی دووشەممە پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لە نزیک کۆمپانیای پێپسی لە پارێزگای نەجەف توشی ڕوداوێکی هاتوچۆ هات و لە ئەنجام دا ژمارەیەک لە زیارەتکاران برینداربوون.

سەرچاوەکانی پەیوەندیدار بە وەزارەتی تەندروستیی نەجەف هەروەها ڕایانگەیاند کە لەم ڕووداوەدا 19 زیارەتکاری ئێرانی بریندار بوونە هەرچەندە برینەکەیان ڕووکەش و سووک بووە.

ئەم سەرچاوانە دەشڵێن: بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و زۆربەیان باشن.