تەقینەوەیەک لە نەینەوا شەش کوژراو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413637-تەقینەوەیەک_لە_نەینەوا_شەش_کوژراو_برینداری_لێ_کەوتەوە
سەرچاوەیەکی عێراقی وای بڵاو کردەوە، دوای تەقینەوەی بۆمبێک لە پارێزگای نەینەوا، 6 هاوڵاتیی مەدەنیی عێراقی کوژراون و یان برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2022 14:58 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەک لە نەینەوا شەش کوژراو برینداری لێ کەوتەوە

سەرچاوەیەکی عێراقی وای بڵاو کردەوە، دوای تەقینەوەی بۆمبێک لە پارێزگای نەینەوا، 6 هاوڵاتیی مەدەنیی عێراقی کوژراون و یان برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «ناس»ی عێراق دا، ڕایگەیاند: بۆمبێکی چێنراو لە گوندی «عومەر قەبجی» سەر بە پارێزگای نەینەوا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ کوژراون و سێ منداڵی دیکەش برینداربوون.

بە پێی ئەم سەرچاوەیە ئەم بۆمبایە کە پێشتر تاقمی تیرۆریستی داعش دایناوە لە گۆڕستانی گوندەکەدا تەقیوەتەوە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراقی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش ڕایانگەیاند کە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبا لە ناوچەی «ئەلتارمییە» لە باکووری بەغدا، هەشت سەربازی سوپای ئەم وڵاتە کوژران و یان بریندار بوون.

بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش هێشتا لە پارێزگاکانی بەغدا، سەلاحەدین، دیالە، کەرکوک، نەینەوا و ئەنبار خەریکی جم و جوڵن.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە جارێکی تر سەر ھەڵنادەنەوە.