کانونی دوھەم 03, 2023 19:23 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری دارایی عێراق لەسەر قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا

وەزیری دارایی عێراق خوازیاری قوڵترکردنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «تەیف سامی» وەزیری دارایی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ "محەمەد کازم ئالی سادق"، باڵوێزی ئێران لەو وڵاتە، بە وەبیرهێنانەوەی قوڵایی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران، وتی: حکومەتی عێراق خوازیاری فراوان کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئێرانە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت دارایی و ئابووری.

وەزیری دارایی عێراق وێڕای ستایشی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ عێراق، ئەم هەوڵانەی لە ئاراستەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی دیدێکی نوێی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لێک دایەوە.

باڵوێزی ئێران لە عێراق هەروەها هەوڵ و سەرنجی وەزیری دارایی ئەم وڵاتەی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەتی نێوان لایەنەکان بەرز نرخاند.

ئەم دیپلۆماتەی ئێران هەروەها جەختی لە درێژەی هاوکاری و شەراکەتی دوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرەکان لە پێناوی بەرژەوەندیی دوو نەتەوەی ئێران و عێراق کردەوە.

جێگای ئاماژەیە لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینیی لەگەڵ ئێران دا هەیە.

سەرپەیڤ