عێراق قەرزی غازەکەی دەبژێرێ
وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند: بەغدا سەرجەم قەرزەکانی لەگەڵ ئێران بۆ کڕینی غاز دەبژێرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئاژانسی "واع" ، «زیاد عەلی فازڵ»، وەزیری کارەبای عێراق، دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی وزە لە عێراق ڕاگەیاند.
وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند: بەشێک لە وێستگەکانی کارەبای عێراق کە بەرهەمیان 6 هەزار بۆ 7 هەزار مێگاواتە بە غازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە کاردەکەن.
«زیاد عەلی» ئاماژەی بەوەشکرد، کەمبوونەوەی هەناردەی غازی ئێران لە وەرزی زستاندا کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق هەیە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوە یان زیادبوونی پێدانی کارەبا بۆ ماڵەکان.
وەزیری کارەبای عێراق وتیشی: عێراق سەرجەم قەرزەکانی لەگەڵ ئێران بۆ کڕینی غاز بژاردووە.
«زیاد عەلی فازڵ» لە درێژەدا ڕایگەیاند کە بەم زووانە بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ وەزیرانی نەوت و وزەی ئێران بۆ ئامادەکردنی ڕێککەوتنێک بە بڕگەی دیاریکراو لە ئاراستەی دابینکردنی غازو سەقامگیری لە هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق بەتایبەتی لە وەرزی هاوینی داهاتوودا سەردانی تاران دەکات.
پێشتر "ئەحمەد موسا"، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق جەختی لەوە کردبووەوە کە وەزارەتەکەیان سوورە لە سەر هەمەچەشنەکردنی سەرچاوەکانی دابین کردنی کارەبا لە ڕێگای کاراکردنی پەیوەندی بە تۆڕەکانی کارەبای وڵاتانی دراوسێ.