پشتیوانیی عەبدولەتیف ڕەشید بۆ ڕێوشوێنی دابەزاندنی نرخی دۆلار
سەرۆک کۆماری عێراق پشتگیری لەو ڕێوشوێنانە کرد کە بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار لەم وڵاتەدا گیراونەتەبەر.
دوێنێ حکومەتی عێراق بڕیاری دا نرخی دۆلارێک لەم وڵاتەدا بە هەزار و ٣٠٠ دینار دابنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (واع) ڕۆژی چوارشەممە، «عەبدولەتیف جەمال ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق، هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەکانی حکومەتی سودانی لەمەڕ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار لە وڵات دا دەربڕی.
«عەبدولەتیف جەمال ڕەشید» لە توییتێکدا نوسیویەتی: پاڵپشتیی کارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دینار کە دەرئەنجامی ئەرێنی لەسەر ئاستی بژێوی ژیان و بەهێزکردنی بەهای دراڤی نیشتمانی هەیە.
لەم توییتەدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە بەردەوامیی ڕێوشوێنەکانی چاکسازیی ئابووری لە کەرتەکانی بەرهەمهێنان و پاڵپشتی لە وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ بەدیهێنانی گەشە و پێشکەوتن کردووەتەوە.
ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ بانکی ڕافیدەینی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: فرۆشتنی دۆلار گەشتکارانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە نرخی فەرمیی هەزار و ٣٢٠ دینار دەستی پێ کردووە.