نیسان 28, 2023 19:48 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق: پێویستە یارمەتی خەڵکی فەلەستین بدرێت بۆ بەدیهێنانی هیواکانیان و بونیادنانی دەوڵەتی فەڵەستین

لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەدیدارێکدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین رایگەیاند: پێویستە یارمەتی خەڵکی فەلەستین بدرێت بۆ بەدیهێنانی هیواکانیان و بونیادنانی دەوڵەتی فەڵەستین.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە «زیاد مەحمود هەب ئەلریح» وەزیری ناوخۆی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و شاندەکەی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: پێویستە یارمەتیی خەڵکی فەلەستین بدرێت بۆ بەدیهێنانی هیواکانیان و بونیادنانی دەوڵەتی فەڵەستین.

لەتیف ڕەشید ھەروەھا هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی سەبارەت بە دۆزی فەڵەستین و پشتیوانیکردنی برایانی فەلەستینی بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافەڕەواکانیان و دووپات کردەوەو پێی لە سەر گرنگایەتیی هاوکاری و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە هەمو ئاستەکاندا داگرت بۆ کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و پاراستنی مافەکانیان.

لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش جەختی لە گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی سەرەکی و پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لە ناوچەکەدا کردەوە و وێڕای تیشک خستنەسەر دوایین پێشهاتەکانی فەڵەستین ، جەختی لەگرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو گەلی براش کردەوە و هەڵوێستی عێراقی لە پشتگیریکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستین بەرز نرخاند.

سەرپەیڤ