نوری‌ مالیکی‌: پێویستە هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بەزوویی بەڕێوەبچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i420077-نوری_مالیکی_پێویستە_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_کوردستان_بەزوویی_بەڕێوەبچێت
نوری مالیكی سەرۆکی‌ دەوڵەتی‌ یاسا رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان چیتر دوانەکەوێت و بەپێی‌ یاسا و دەستوری‌ عێراق بەڕێوەبچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2023 10:57 Asia/Tehran
  • نوری‌ مالیکی‌: پێویستە هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بەزوویی بەڕێوەبچێت

نوری مالیكی سەرۆکی‌ دەوڵەتی‌ یاسا رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان چیتر دوانەکەوێت و بەپێی‌ یاسا و دەستوری‌ عێراق بەڕێوەبچێت.

نووسینگەی‌ نوری مالیکی، سەرۆکی‌ دەوڵەتی‌ یاسا راگەیەندراوێکدا ئاماژەی‌ بە کۆبونەوەیەکی‌ نوری‌ مالکی‌ و بافڵ تاڵەبانی‌ کردووە و نووسیویەتی‌"لە کۆوبونەوەکەدا باس لە دواین گۆڕانکارییەکان و رەوشی‌ هەرێم و عێراق کراوە و تیایدا نوری‌ مالکی‌ وتویەتی‌، پێویستە هەڵبژاردنەکانی کوردستان دوانەخرێت و بەپێی‌ یاسا و دەستوری‌ عێراق ئەنجامبدرێت".

قسەکانی‌ مالکی‌ لەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم دوای‌ ئەوەدێت کە نووسینگەی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عێراقیش بڵاوی‌ کردەوە، لە کۆبونەوەی‌ سودانی‌ و بافڵ تاڵەبانییدا سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق وتویەتی‌، پێویستە هەرچی‌ زووە هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەرێوەبچێت.

هەڵبژاردنی‌ خولی‌ شەشەمی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان نزیکەی‌ نۆ مانگە لە ماوەی‌ یاسایی خۆی‌ تێپەڕبووە و هەریەک لە ئەمریکا و هاوپەیمانان و عێراقیش فشارێکی‌ زۆریان خستوەتەسەر یەکێتی‌ و پارتی‌ بۆ ئەوەی‌ چیتر هەڵبژاردن دوانەخەن.