ئه‌یلوول 04, 2023 13:25 Asia/Tehran
  • حکومەتی عێراق پارە دەداتە ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق سەبارەت بە دابینكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی كە دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسییەی ئاوارەكان، قۆناغی 28 ە مینی یارمەتییە داراییەكان بۆ ئاوارە گەڕاوەكان دەستی پێكردووە، كە 13 هەزار و 962 خێزانی ئاوارەی گەڕاوەی لە خۆگرتووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار دەدرێت بە ئەو خێزانانەی كە دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، ئەو خێزانانە دەتوانن لە ڕێگەی كارتی زیرەكەوە پارەكە وەربگرن.

لە هەرێمی كوردستانی عێڕاقیش، زیاتر لە 664 هەزار ئاوارە هەیە، 490 هەزاریان لە دەرەوەی كامپەكانن و زیاتر لە 174 هەزار ئاوارەش بە هۆی داعشەوە زێدی خۆیان جێهێشتووە و تا ئێستاش بە هۆكاری ئابووریی، كۆمەڵایەتیی و ئەمنیی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.

 

سەرپەیڤ