تشرینی یه‌که‌م 25, 2023 13:30 Asia/Tehran

ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەننوجەبای ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، مانەوەی هێزی ئەمریکایی لەم وڵاتەی بە داگیرکاری وەسف کرد.

ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەننوجەبا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جم و جۆڵەکانی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ئێراق، ئەم جم و جۆڵانەی بەدەر لە یاسا و ڕێسای دیپلۆماتیک وەسف کرد.

ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەنوجەبا بە وەبەر ڕەخنە دانی ئەو کەسانەی کە  شوێنی سەقامگیر بوونی هێزی سەربازی ئەمریکاییان بە بنکەی ئێراقی وەسف کردووە، وتیشی؛ کەسانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی لە ژێر ناوی هەر ئەم هێزانەوە لە بنکە ئێراقییەکاندا چالاکی دەکەن و بۆ خۆیان ناوەندێکی هەمیشەییان وەڕێخستووە.

ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەننوجەبای ئێراق مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە ئێراقی بە داگیرکاری ڕاگەیاند نە موستەشاری و راوێژکاری، جەختیشی کرد لەسەر ئەوەی کە تەنیا یەک چرکەساتیش نییە کە هێزی ئەمریکایی دەستدرێژی نەکاتە سەر ئاسمان و زەوینی ئێراق.

 پێشتر عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئێراق ڕۆژی چوارشەمەی هەفتەی ڕابردوو دوابەدوای پشتیوانیی ڕاشکاوانەی ئەمریکا لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی چەوساوەی فەلەستین و بەڕێکرانی یارمەتیی سەربازیی واشینگتۆن بۆ ئەم ڕژێمە، لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری جێبەجێکرانی خێرای پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بوو، سەبارەت بە چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لە ئێراق.

سەرپەیڤ