ئیمام جومعەی بەغدا: ناوچە لەسەر بەرمیلی بارووت دایە\ ئێمە لەعێراق بێ گۆمان لە تەنیشت گەلی فەلەستین داین
ئایەتۆڵڵا سەییدیاسین موسەوی ئیمان جومعەی بەغدا ولەزانایانی بەناوبانگی عێراق بە ئاماژەدان بە دۆخی مەترسیداری ناوچە وتی: دوو شەڕی جیهانی پیشوو بەهۆی ڕووداوەبچووکەکان هەڵگیرسا وئێستاکە هەموو بەرایی پێویست بۆ شکل گڕتن وڕوودانی شەڕێک کە هەمووجیهان بگرێتەوە، ئامادەیە بەڵام ئەم جارە شەڕی جیهانی ناڤۆکی ڕوو دەدات.
ئایەتۆڵڵا موسەوی لە بارەی پلەوپێگەی عێراق لەم دۆخە دا ڕایگەیاندڵ نزامی سیاسی عێراق دەبی خۆی بۆ دۆخی نوێ ئامادە بکات چونکە لەئەگەریی هەڵایسانی ئاگری شەڕ هیچ کەس بێ لایەن نابێت وهەموووڵاتانی لاواز دەکەونە بەر دەسدرێژکاری ، هەربەم بۆنەوە سوپای عێراق دەبێ تەیاربکرێت بەچەکی پیشکەوتە.
ناوبراولەدرێژەدا ئاماژەی دایە بەشداری بەربڵاوی سەربازی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی ووتی: لە
دەیەی هەشتەمی سەدەی ڕابردوو یش هێزە ئەمریکی وفەرانسیەکان هاتنە ناوچە بەڵام بە تەقینەوەیەکی گە ورە لە بینایهێزە ئەمریکیەکان لەبەیروت ناچاربوون بە هەڵاتن وئێستاکە یش مێژوو دوپات دەبێتەوە.
وتیشی: بە بڵاوکردبەوەی وێنەوفیلمی شکستی زایۆنیەکان لە بەرامبەر ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی خۆڕاگری خەون وئەفسانەی سوپای لەشکست نەهاتوو کۆتایی پێ هات وئێستاکە ڕژێمی زایۆنی وئەمریکاتەنیا ڕوویان هێناوە بە قەڵاچووکردن کەبەفەرمانی بایدن دەسپێکراوە.ئایەتۆڵڵا موسەوی بەئاماژەدان بە خۆپێشاندانی بەربڵاولە ئەمریکا، ئەوروپا ووڵاتانی جۆربەجۆری جیهان جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند :قەڵاچووی منداڵان وکەسانی ناسەربازی بە چرا سەوزی ئەمریکا ڕوو دەدات. ناوبراو جەختی کرد بەڵام گەلی بوێر ولێهاتووی فەلەستین بێ گومان سەرکەوتووی ئەم شەڕەیە وئێمە لەعێراق بەبی هیج شک وگۆمانێک لە تەنیشت ئەوان دا دەبین .