تشرینی دووه‌م 05, 2023 17:30 Asia/Tehran

خاڵی سیفری سەرسنووریی عێراق و ئوردۆن مانگرتن و گردبوونەوەی دەگمەنی لایەنگرانی فەلەستینی بەخۆیەوە دەبینێ و هەزاران کەس لە پارێزگا جیاجیاکانی ئەم وڵاتە لە دەروازەی سنووریی «تەرەیبیل»دا خڕ بوونەوە.

هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو دوو وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە خاڵی سیفر لە سنووری نێوان عێراق و ئوردۆن خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد، ھەڵبەت ماوەی سێ حەوتەیە کە لە سنووری «تەرەیبیل»دا  تاقم و ھۆزو گەنجانی عێراقی دەستیان داوەتە مانگرتن ، ھێندێک خێوەت ھەڵدراوەو ئەوە بۆ یەکەمجارە کە بوارگەی «تەرەیبیل» وەھا مانگرتنێکی  گەورە بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستین بە خۆیەوە دەبینێت.

دەیان پاس لە پارێزگا جیاجیاکانەوە لایەنگرانی فەلەستینییان گواستەوە بۆ سنووری ئوردۆن. خۆپیشاندانەکانی دوو حەوتە لەمەوبەر لە دەیان شاری عێراق لەوانە بەسرە و کەربەلا تا تکریت و موسڵ دوای بۆردومانەکەی نەخۆشخانەی «ئەلمەعمەدانی» لە غەززە دەگمەن بووە لە مێژووی عێراق دا. گروپ و لاوان لە نزیک سنووردا کە لە لایەکی هێزە عێراقییەکان و لە لاکەی دیکەیەوە هێزەکانی ئوردۆن جێگیر کراون، دروشمیان دژی ڕژێمی زایۆنی وتەوە و وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر، داوایان لە حکوومەتی ئوردۆنیش کرد کە بە پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان لە تەنیشتی جەماوەری فەلەستین دا بوەستێ. بڵیندگۆکان بەردەوام ستران و لاوژانیان بۆ پشتگیریکردن لە فەلەستین بڵاو دەکردەوە.

سەرپەیڤ