پێداگری سوودانی لەسەر هاریکاری ئاسایشی نێوان ئێران و عێراق
فەرماندەری گشتی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
سەردار ئەحمەد رەزا ڕادان"ی فەرماندەری گشتی هێزی ئینتزامی ئێران کە سەردانی بەغدای کردوە لەگەڵ محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق چاوپێکەوتنی کردو دوولایەن سەبارەت بە هاریکاری ئاسایشی نێودۆسیەی کۆنتڕۆڵی سنورەکان وتووێژیان کرد.
بەپێێ ڕاگەیاندراوی نوسینگەی هەواڵدەری سەرۆک وەزیرانی ئێراق دولایەن لەو چاوپێکەوتنەیان دا سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی نێوخۆیی و پێوشوێنگرتنی دڕندەیی ڕێکخراوو هاریکاری ئاسایشی دوولایەنەی نێو دۆسیەی کۆنتڕۆڵی سنورەکان و خەبات بەدژی مادە سڕکەرەکان وەک کێشەی هاوبەشی دوووڵات ڕاوێژو وتووێژیان کرد.
"محمدشیاع سودان"ی لەو چاوپێکەوتنەی دا پێداگری کرد لەسەر گرینگی هاریکاری پۆلیسی دوووڵات بەئامانجی بەڕێوەبردنی یاساو جێگیرکردنی سەقام و ئاسایش بەئاراستەی بەهێزکردنی کاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەواوکردنی دۆسیە جۆربەجۆرە ئابوریەکان.
فەرماندەری گشتی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو چاوپێکەوتنەی دا پیداگری کرد کە هاودەنگیەکی شیاو لەنێوان وەزارەتی نێوخۆی ئێران و ئێراق لە سەرجەم بوارەکان لەئارادایە.