تشرینی دووه‌م 26, 2023 11:00 Asia/Tehran

قەیس خەزعەلی سکرتیری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق پێداگری کرد کە ئەمریکیەکان بەنیازی چوونەدەر لە عێراق نین.

"خەزعەلی" لەمیانەی گوتارێک ڕایگەیاند کە هەرکات حکومەتی عراق سوور دەبێ لەسەر دەرکردنی ئەمریکیەکان، ئەمریکیەکان دەست دەکەن بە ناردنی پەیامی سیاسی پڕهەڕەشە، کە بۆوێنە دەکرێ ئاماژە بکەین بە پرسی دۆلارو بابەتی ئابووری و پرسگەلی دیکە.

خەزعەلی ئاشکرای کرد کە هەر لەبەر ئەو جۆرە هەڕەشانە پرۆسەی دەرکردنی ئەمریکیەکان لە عێراق ڕادەگیرێ و بەمجۆرە حکومەتەکانی دواتری وڵاتیش لەبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا دوودڵ دەبن.

ئەحمەد مووسەوی ئەندامی کومسیۆنی ئاسایش و بەرگری پارلمانی عێراق"یش شەشی مانگی رابردووی هەتاوی وریایی دا کە بێتوو ئەمریکیەکان هەروا لە عێراق دا بمێننەوە سەرجەم بنکەو ناوەندەکانی ئەو وڵاتە جگە لە باڵوێزخانەکەی دەکرێتە ئامانج.

سەرپەیڤ