حیزبوڵڵای عێراق: لە ڕۆژانی ئاگربڕدا هەڵکوتانە سەر بنکەکانی ئەمریکا کەم دەکەینەوە
سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێررش کردنە سەر بنکەی ئەمریکیەکان تاکۆتایی داگیرکاری هەروا بەردەوام دەبێ وتیشی کە ئەو هێرشانە تا کۆتایی ئاگربڕەکەی غەززە کەم دەکەینەوە.
ئەبوحسین حەمیداوی لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە تا کاتێکی عێراق ڕزگار نەبێ شەر بەدژی هێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان هەروا بەردەوام دەبێ و ڕاناگیردرێ.
سکرتێری گشتی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە هێرشی بە ڕاکێت و خۆفڕ بۆسەر بنکەی ئەمریکیەکان کە هەر لە سەرەتای شەڕەکەی غەززەوە دەستی پێ کردوە لە ڕۆژانی ئاگربڕەکەی غەزەدا کەم دەکرێتەوە.
حەمیداوی داوای لەسەرجەم خەڵکی عێراق کرد کە تاکوو پەیوەست بن بە ڕێزەکانی خۆڕاگریەوەو عێراق لە چنگ داگیرکەرانی ئەمریکی ڕزگار بکەن.
ئاگربڕە چوار ڕۆژیەکەی غەززە لە ڕۆژی بیست و چواری نوامرەوە دەستی پێ کردوەو تاکوو ئێستا دوو گروپ لە بەدیلگیراوە فەلەستینی و گیراوە ئیسڕائیلیەکان ئازاد کراون و بڕیار وایە لەماوەی ڕۆژانی ئاگربڕدا هیچ چالاکیەکی جەنگی لەو ناوچە بەڕێوە نەچی.