ئاسایشی نیشتمانى عێراق هۆشداری دەدات لە مانەوەى کەمپی هۆڵ
تشرینی دووهم 30, 2023 11:00 Asia/Tehran
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی ستراتیژی ئێستای عێراق داخستنی کەمپی هۆڵی سوریایە، چونکە مانەوەی ئەو کەمپە مەترسی لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات.
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق ڕایگەیاند، کە ئامانجی ستراتیژی ئێستای حکومەتی عێراقی داخستنی کەمپی هۆڵە لە سوریا، کە تایبەتە بە خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعش.راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق هۆشداری داوە لە مانەوەى کەمپەکە و جەختیکردووەتەوە، کە مانوەی ئەو کەمپە مەترسی راستەقینە لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات.کەمپی هۆڵ دەکەوێتە سنورى شارى حەسەکە لە رۆژئاواى کوردستان و نزیکەى ٧٠ هەزار ژن و منداڵى ئەمیر و چەکدارانى داعشی تێدایە کە خەڵکى چەندین وڵاتى جیاوازن و زۆرینەیان عێراقین.