عێراق دەستدرێژکاری ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی بە پێشێلی سەروەری خاکەکەی لێکدایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i424872-عێراق_دەستدرێژکاری_ئەمریکا_بۆسەر_وڵاتەکەی_بە_پێشێلی_سەروەری_خاکەکەی_لێکدایەوە
لەدوای دەستدرێژکاری سەربازی ئەمریکا بۆسەر چەند ئامانج لەنێو خاکی عێراق و سووریا حکومەتی عێراق دژکردەوەی نیشان دا بە پەلامارەکەی سەرلەبەیانی ئەمریکا بۆسەر خاکی وڵاتەکەی.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
شوبات 03, 2024 04:30 Asia/Tehran

لەدوای دەستدرێژکاری سەربازی ئەمریکا بۆسەر چەند ئامانج لەنێو خاکی عێراق و سووریا حکومەتی عێراق دژکردەوەی نیشان دا بە پەلامارەکەی سەرلەبەیانی ئەمریکا بۆسەر خاکی وڵاتەکەی.

یەحیا ڕەسووڵ" لەدوای دەستدرێژکاری سەربازی ئەرتەشی تیرۆریستی ئەمریکا بۆسەر چەند ئامانج لەنێو خاکی عێراق ڕایگەیاند کە شاری قائیم و چەند دەڤەرێکی سەرسنووری عێراق لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج و ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەو وڵاتە شێلگیرانە لەهەوڵ دایە بۆ گارانتی کرانی سەقامی ناوچەکەو دەستدرێژکاریەکانی ئەمریکاش پێشێلی ئاشکرای سەروەری خاکی ئەو وڵاتەیەو زەبر دەوەشێنێ لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق.

میدیا سوریایەکانیش ڕایانگەیاند کە لانیکەم دوازدە ناوچەی مەیادین و بووکەمال و دەوری بازگەی قائیم لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کراونە ئامانج.