عێراق و وڵاتێکى ئەوروپى بۆ دیپۆرتکردنەوەى ٢٦ هەزار پەنابەرى عێراقی ڕێککەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i425473-عێراق_و_وڵاتێکى_ئەوروپى_بۆ_دیپۆرتکردنەوەى_٢٦_هەزار_پەنابەرى_عێراقی_ڕێککەوتن
ئەڵمانیا ژمارەیەک پەنابەری عێراقی دیپۆرتی فڕۆکەخانەی بەغداد کردوەتەوە، کە لەنێو دیپۆرتکراوەکاندا کوردیشی تێدایە و بەوتەى چالاکوانێکى بوارى کۆچ، عێراق و ئەڵمانیا لەسەر دیپۆرتکردنەوەى ٢٦ هەزار پەنابەرى عێراقی دانیشتوى ئەڵمانیا ڕێککەوتوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 27, 2024 12:45 Asia/Tehran

ئەڵمانیا ژمارەیەک پەنابەری عێراقی دیپۆرتی فڕۆکەخانەی بەغداد کردوەتەوە، کە لەنێو دیپۆرتکراوەکاندا کوردیشی تێدایە و بەوتەى چالاکوانێکى بوارى کۆچ، عێراق و ئەڵمانیا لەسەر دیپۆرتکردنەوەى ٢٦ هەزار پەنابەرى عێراقی دانیشتوى ئەڵمانیا ڕێککەوتوون.

رەنج پشدەری، چالاکوان لە بواری کۆچ راگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەیەتی، دەستیکردوە بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی، لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی ٤٠ پەنابەری عێراقی دیپۆرتی بەغداد کرانەوە، کە کوردێکی مەسیحیش لە نێو ئەو کەسانەدایە کە دیپۆرت کراوەنەتەوە.

ئەو چالاکوانە وتیشی، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی عێراق و ئەڵمانیا کراوە، ٢٦ ھەزار پەناری عێراقی دیپۆرت دەکرێنەوە، ئەگەر ناسنامەى ئەڵمانیاسی پێدرابێت.