ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: حاشا لە بوونی موساد لە هەولێر ناکەین
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتی کە حاشا ناکات لەوەی کەسانی سەر بە دەزگەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی (موساد) لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بوونیان هەیە.
«قاسم الاعرجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی «العهد» بە ئاماژە بە هێرشی سپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بنکەی مووساد لە هەولێر وتی کە حاشا لە بوونی موساد لە هەولێر ناکات.ناوبراو وتیشی: مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕێگەی بە من دا تا هەر شوێنێک کە گومانی چالاکیی موسادی لێ دەکرێ، بگەڕێم و بپشکنم.ئەعرەجی وتی: من حاشا لە بوونی کەسانێک ناکەم کە بە پەساپۆرتیی ولاتانی ئەورووپاییەوە هاوکاریی مووساد دەکەن لە هەولێر؛ وتیشی: ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر هەولێر، خراوەتە بەردەستی «محمد شیاع السودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەعرەجی لە بەشی دیکەی وتووێژەکەیدا بە ئاماژە بە بوونی هێزی ئەمریکایی لە عێراق، لەم بارەوە رایگەیاند: سودانی بە هەڵوێستێکی پاوەجێ کار دەکات لە سەر مەسەلەی کۆتایی هێنان بە ماوەی فەرمانبەرێتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و چاودێری دەکات لە سەر بەڕێوەبەرایەتیی دۆسییەی کۆتایی هێنان بەو فەرمانبەرێتییە. ناوبراو پێیداگرت: هێزی ئاسایشیی عێراق خاوەنی ئەزموون و توانای پێویستن بۆ بەرەنگابوونەوەی هەرچەشنە کێشەی ئەمنی.