ڕەزامەندی عێراق لەسەر بەڕێکردنی سووتەمەنی بۆ غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426358-ڕەزامەندی_عێراق_لەسەر_بەڕێکردنی_سووتەمەنی_بۆ_غەزە
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە حکومەتی عێراق ڕازی بوە بە بەڕێکردنی سووتەمەنی بۆ غەزەو وەرگرتنی بریندارانی فەلەستینی بۆ چارەسەری پزیشکی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 08, 2024 09:30 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە حکومەتی عێراق ڕازی بوە بە بەڕێکردنی سووتەمەنی بۆ غەزەو وەرگرتنی بریندارانی فەلەستینی بۆ چارەسەری پزیشکی.

محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕازی بوە بە بەڕێکردنی دە ملوێن لیتر سووتەمەنی بۆ کەرتی غەزە، بەئامانجی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین.

عێراق هاوکات ڕازیش بوە کە بریندارە فەلەستینیەکانی غەزەش وەربگرێ و لەنێو نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکانی خۆی چارەسەری پزیشکیان بۆ بکا.

حکومەت و خەڵکی عێراق لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو زۆرجار پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاندوەو دڕندەکاری زایۆنیستەکانی لەو کەرتە شەرمەزار کردوە.