کەتائیبی سەییدوشوهەدای عێراق: حەتم پەلاماری بابل دەدرێتەوە
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگری کەتائیبی سەیدوشوهەدای عێراق بەیانی شەممە کاردانەوەی پێشان دا بە تەقینەوەلەبنکەیەکی سەربازی لە باکووری پاریزگەی بابلی عێراق
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی کەتائیبی سەیدولشوهەدای عێراق بەیانی شەممە کاردانەوەی پیشان دا بەتەقینەوە لەبنکەیەکی سەربازی لەباکووری پارێزگەی بابلی عێراق وهەڕەشەی کرد کە حەتمەن وڵامی ئەم پەلامارە دەدرێتەوە.ئەبولئالائەلوەلایی وتی : بەکەسانێک کەلەپەلامار بۆسەر هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان بووە، حەتمەن وەڵام دەدرێتەوە.پێشتر ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەری عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەی سەربازی کالسو هەڵکەوتوو لە باکووری پارێزگەی بابیلی تەئید کردبوو. لەبەیاننامەی بەسیجی جەماوەری عێراقدا هاتووە: تەقینەوەیەک لە بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بنکەی سەربازی کالسو لەناوچەی ئەلمەشروع لەباکووری پارێزگەی بابل ڕووی دا.