نیسان 20, 2024 13:10 Asia/Tehran
  • خۆڕاگری عێراق پەلاماری کردەسەر مەبەستێکی گرینگ لەئیلاتی داگیرکراو

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بەیانی شەممە لەپەلاماری بەخۆفڕبۆسەر مەبەستێکی گرینگ لە ئیلات هەڵکەوتوو لە فەلەستینی داگیرکراو هەواڵی دا

 

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم بزوتنەوەیە لە وەڵام بە جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە غەززە لە لاگری وپشتیوانی لە خەڵکی ئەم کەرتە وهەروەها لەوەڵام بە پەلاماربۆسەر بنکەی حەشدی شەعبی بۆسەرمەبەستێکی گرینگ لە ئیلاتی داگیرکراو پەلاماری بەخۆفڕیان کردووە. چەند ساعەت لەمەوبەر ئەبوئالائەلولایی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگری کەتائیبی سەیدولشوهەدای عێراق بەیانی شەممە کاردانەوەی پیشان دا بە تەقینەوە لەبنکەی سەربازی لەباکووری پارێزگەی بابیلی عێراق وهەڕەشەی کرد کە حەتمەن وەڵامی ئەم پەلامارە دەدرێتەوە.ڕيکخراوی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی بەیانی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەی سەربازی کالسو هەڵکەوتوو لە باکووری پارێزگەی بابیکی تەئید کردبوو .لەبەیاننامەی بەسیجی جەماوەری عێراقدا هاتووە : تەقینەوەیەک لە بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەبنکەی سەربازی کالسو لە ناوچەی ئەلمەشروع لەباکووری پاریزگەی بابل ڕووی دا.

 

ئەم پەلامارە دەسدرێژکارانەیە لەدەرگای هاتووچووی بنکەی کالسو، گاراژی ترۆمۆبیل ودوونوسینگەی هێزەکانی حەشدی شەعبی داڕووی داووە وپەلامارەکە زۆربەهێزبووە.

 

سەرپەیڤ