May 20, 2024 16:02 Asia/Tehran

جێگری سەرۆکی پارلمانی عێراق وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی ئایەتووڵا ڕەئیسی و شاندە هاوڕێکەی ڕایگەیاند کە شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئێران دڵی ئیماندارەکانی زامار کرد.

"موحسین ماندیلاوی"ی جێگری سەرۆکی پارلمانی عێراق لە پەیامێک شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وشاندە هاوڕیکەیانی سەرەخۆشی کرد لە مەقامی مەزنی ڕەهبەرو حکومەت و گەلی ئێران.

ناوبراو لە پەیامە سەرەخۆشیەکەی دا ڕایگەیاند کە گەلی عێراق هاوبەشی خەمو پەژارەی ئەو ئەو کارەساتە بەژانەی گەلی ئێرانەو   ئەو کارەساتە دڵی ئیماندارانی زامار کرد.

جێگری سەرۆکی پارلمانی عێراق  پێداگری کرد کە ئێران دەتوانێ بە بیرو بڕواو بە ڕەهبەرو گەلەکەی زاڵ ببێ بەسەر ئەم چرکەساتە کارەساتبارانەدا.

بەرلەمەش محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتە لە پەیامێک دا شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و شاندە هاوڕێکەیانی سەرەخۆشی کردبوو لە مەقامی مەزنی ڕێبەری و حکومەت و گەلی ئێران.

سەرپەیڤ