سپاس و پێزانینی باڵوێزی ئێران لە گەل و حکومەتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i427704-سپاس_و_پێزانینی_باڵوێزی_ئێران_لە_گەل_و_حکومەتی_عێراق
باڵوێزی ئێران لە عێراق سپاس و پێزانینی ڕاگەیاند بۆ حکومەت و گەلی عێراق لە هاوخەمی دەربڕینیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 26, 2024 07:32 Asia/Tehran

باڵوێزی ئێران لە عێراق سپاس و پێزانینی ڕاگەیاند بۆ حکومەت و گەلی عێراق لە هاوخەمی دەربڕینیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

محمد کازم ئالی سادق لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا سپاسی کرد لە سەرەخۆشی و هاوخەمی دەربڕێنی حکومەت و گەلی عێراق و مەرجەع و زانایان و پارت و هۆزەکان و شێخ و گەنجەکان و خوشک و براکان و حەشدی شەعبی و خۆڕاگری و سەرجەمی چین و توێژو ئایین زاکانی وڵاتی دۆست و برای عێراق بەبۆنەی کارەساتی بەژانی شەهیدبوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە جیهادگەرەکەی و هاوڕێکانیان.

ناوبراو پێداگری کرد کە ئەو بابەتە نیشآندەری پەیوەندی قوڵی گەرم و برایانەی نێوان دوو گەلی ئازیزو مەزنی ئێران و عێراقەو هەربۆیە یەگجار سپاستان دەکەم و محمدشیاع سودانی سەرۆک وەزیران و عەبدوللوەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆمار بە سەرۆکایەتیی شاندی پایەبەرز بەئامانجی سەرەخۆشی و خاوخەمی سەردانی تارانیان کردو هاوکات ڕۆژی چوارشەمیش نێچێرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و مستەفا سەید قادریش لەگەڵ شاندەکانیان و کەسایەتیەکانی دیکەی عێراق سەردانی ئێرانیان کرد بۆ هاوخەی ڕاگەیاندن لەگەڵ ڕێبەرو خەڵکی ماتەمباری ئێران.