هێرشی قورسی بەخۆفڕی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بۆسەر بەندەری داگیرکراوی ئیلات
May 28, 2024 07:15 Asia/Tehran
گروپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بە خۆفڕ هەڵیکوتاوەتە سەر ئامانجێکی گرینگ لە بەندەری "ئوم ڕیشڕاش" لە ئیلاتی داگیرکراو.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر هەڵمەتەکانی بەئاراستەی لایەنگری لە خۆڕاگری و گەلی فەلەستین.
ئەو خۆڕاگریە ڕایگەیاند کە جیهادگەرەکانی سەرلەئێوارەی دوێنێ دوشەم"یش بنکەیەکی سەرەکی ئەو داگیرکەرانەیان لە باشوری فەلەستینی داگیرکراو بە سێ خۆفڕ کردۆتە ئامانج.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی غەزەو لەوڵامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان ئامانجێکی لەنێو خاکی داگیرکراوی بە خۆفڕ کوتاوەو بەپێێ هەواڵەکان ەندەری ئوم ڕیشڕاش لە ئیلاتی داگیرکراو بە سێ خۆفڕ کردۆتە ئامانج.
ئەو خۆڕاگریە هاوکات پێداگریشی کردوە لەسەر بەردەوامی هەڵمەتەکانی بۆ تێکڕوخاندنی بنکەی ئەو دوژمنانە.