May 28, 2024 08:30 Asia/Tehran

ئێراقییە تووڕەکان لە کاردانەوە بەرامبەر تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئوردوگای ئاوارەکانی رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە پەلاماریان کردەسەر خواردنگه ی ئەمریکییەکان لە بەغدا و بە تەواوی تێکیانڕووخاند.

ئێراقییە تووڕەکان ئەمڕۆ لە کاردانەوە بەرامبەر تاوانکاری زایۆنیستەکان لە ئوردوگای  ئاوارەکانی رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە و داکۆکی ئەمریکا لەم تاوانکارییانە پەلاماریان کردەسەر چێشتخانەی کەی ئێف سی  لە بەغدا و تێکیانڕووخاند.

کەناڵی تەلەفزیونیی مەیادینیش وێنەگەلێکی لە کۆبوونەوەی لاگرانی فەلەستینی لە شاری ڤییەنی پێتەختی نەمسا بڵاو کردەوە کە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان لە ئوردوگای ئاوارەکانی ڕەفەح ئیدانە کرد.

دانیشتوانی شارۆچکەی  عەنبەتا  لە ڕۆژهەڵاتی تولکەرمیش   بۆ ئیدانەکردنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی  لە ئوردوگای ئاوارەکانی ڕەفەح  خۆپیشاندانیان کرد.

ڕژێمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هاویشتنی حەوت  مووشەک بوسەر خێوەتی ئاوارەکانی فەلەستینی و ماڵەئاوەدانەکان لە ئوردوگای بەرکسات لەباکووری ڕۆژاوای رەفەح لانیکەم  چل کەسی شەهید کرد.

سەرپەیڤ