حوزه‌یران 22, 2024 21:53 Asia/Tehran
  • هەوڵی پڕتاوی عێراق بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی هاوکات لەگەڵ کۆتایی فەرمانبەرێتی هاوپەیمانیی ئەمریکی

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، ناوەندی هەڵمەتی تازەی سەرکردایەتی بەرگریی ئاسمانی خستەگەڕ.

"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ ناوەندی هەڵمەتی تازەی سەرکردایەتی بەرگریی ئاسمانی خستەگەڕ و لەڕێی ڕاپۆری فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی لە تەیارکرانی ئەو سەنتەرە تازە بە سیستەمی پێشکەوتەو مۆدێرنی ڕادارگەلی نوێ و بەهێز، ئاگادار کرایەوە.ئەو کارە لەئاراستەی هەوڵ وهەنگاوەکانی سەرکردایەتی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژێرخانی هاوپێوەند بە کۆنترۆڵ و دابینکرانی ئاسایشی سنوری ئاسمانیی عێراق ئەنجم ادەگرێ. سودانی هەروەها جەختی کرد لەسەر درێژەی پاڵپشتیی دەوڵەت لە تواناو پتانسێلی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی سنوری ئاسمانیی عێڕاق و پاراستنی لەهەمبەر سنوربەزاندن و دەسدرێژکارییە شیمانەییەکان.سودانی هەروەها پێی داگرت: ئامانجمان پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق، لەئاراستەی بەرنامەیەکی دەوڵەتییە لەبواری بەرەڤانی و بەرەنگاربوونەوەی کێشەو ئاریشە ئاسایشییەکان بەتایبەت لە قۆناخی دوای کۆتایی هاتنی فەرمانبەرێتی هاوپەیمانیی ئەمریکی.ناوبراو وتیشی: ئێمە درێژە دەدەین بە ڕاوەدوونان و بەرەنگاربوونەوەی هەموو هەڕەشە ترۆریستییەکان و پێشێلکارییەکان و بەهێزکردنی ئیمکاناتی وشدارییدانی خێرا بە پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای بەرگریی ئاسمانی لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەدا.

سەرپەیڤ