کوژرانی چەندکەس لە ئەندامانی گروپی ترۆریستیی لە پارێزگەی سەلاحەدینی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i428560-کوژرانی_چەندکەس_لە_ئەندامانی_گروپی_ترۆریستیی_لە_پارێزگەی_سەلاحەدینی_عێراق
لەپەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق بۆسەر بنکە وناوەندی تیرۆریستەکان لە پارێزگەی سەلاحەدین ،لە ناوەندی عێراق  ، حەوت ترۆریست کوژران
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2024 08:33 Asia/Tehran
  • کوژرانی چەندکەس لە ئەندامانی گروپی ترۆریستیی لە پارێزگەی سەلاحەدینی عێراق

لەپەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق بۆسەر بنکە وناوەندی تیرۆریستەکان لە پارێزگەی سەلاحەدین ،لە ناوەندی عێراق  ، حەوت ترۆریست کوژران

دوابەدوای پیوشوێنگیرانی هەواڵگریانە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیف ١٦ لەڕەوتی دوو پەلاماری ئاسمانی حەشارگەوتونیلی ترۆریستەکانیان لە سەلاحەدین دایە بەرپەلامارکەبووەهۆی ڕۆخانی تۆکمە وتەواوی ئەو شوێنانە وکوژرانی حەوت ترۆریست لەوان یەکێ لە سەرکردەمەترسیدارەکانیان. پاش ئەوەیش فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیف شازدە ی هێزی ئاسمانی عێراق، لەدوو هەڵمەتی جیاجیا حەشارگەی گروپە ترۆریستەکانی داعش لە پارێزگەی کەرکووکی ئەم وڵاتەیان تێک شکاند. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە"یەحیاسەریع" وتەبێژی فەرماندەی گشت هێزەچەکدارەکانی عێراق پیشترلە وتاردانێکداپیداگری کردبوو لەسەر بەردەوامکرانی پەلاماری هێزە ئاسایشتیەکان بۆسەر بەرماوەکانی گروپی ترۆریستی داعش بەپیی فەرمانی فەرماندەی گشتیی . یەحیا ڕەسوڵ وتی: " محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیر وفەرماندەی گشت هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی ئەنجامدانی هەڵمەتی پیشپێگرانەی لەدژی بەرماوەکانی داعش بە پیی چاودێری ئەرکانی هەڵمەتی هاوبەشی عێراقی دەرکردووە.