حوزه‌یران 23, 2024 12:01 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر بنکەی ئەمریکایی "ئەتەنف" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق شەوی رابردوو ڕایگەیاند بۆ یەکەم جار لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا، بنکەی ئەمریکایی "ئەتەنف" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، (نزیکی سنووری عێراق و سوریا) وەبەر هێرشی درۆنی کەوتووە.

ئەم هێرشە درۆنییە دوابەدوای هێرشەکە شەوی شەممە ئەنجام درا کە بە درۆن ئامانجێکی سەربازیی لە ناوچەی «العشائر» هەڵکەوتوو لە حەوت کیلۆمەتریی شاری بوکەماڵ لە ڕۆژهەڵاتی دەیروزوور بۆردومان کرا.

گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لە پەلاماری درۆنیی ئەمریکاییەکان بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە سنووری نێوان عێراق و سوریا، «عبدالله رزاق الصافی» خەباتکاری عێراقی لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی خۆیدا شەهید کرا. 

سەرپەیڤ