ته‌مووز 09, 2024 11:56 Asia/Tehran

کاربەدەستێکی سەربازیی پێشووی عێراق وتی: لەبارەی هێرشی تازەی تورکیا بۆسەر باکوری عێراق، هیچ چەشنە هاواهەنگییەک نەکراوە لەنێوان بەغداو ئانکارادا.

سەرلەشکر "عەبدولکەریم خەلەف" کارناسی ئاسایشی و ستراتژیکی عێراقی، بەئاماژە بەوەی کە تورکیا لەدووی بیانوویەکە بۆ ئامادەبوونی زیاتری لە خاکی عێراقدا وتی: هیچ جۆرە هاواهەنگییەک لەنێوان بەغداو ئانکارادا نەکراوە سەبارەت بە هێرشی تازەی تورکیا بۆسەر باکوری عێراق.

ئەو کاربەدەستە سەربازییەی پێشووی عێراق لە دیمانەیەکدا بەئاماژە بەوەی کە تورکیا لە کردەیەکی کەم وێنەدا، هێزی زیاتری لەباکوری عێڕاق جێگیرکردووە، وتی: جێگیرکرانی ژمارێکی زۆرتری هێزی چەکداریی تورکیا لە باکوری عێراق، لەگەڵ ئامانجی ڕاگەیێندراوی ئانکارا بۆ هاتنەنێو خاکی عێراق، یەک ناگرێ.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا لەدووی بیانوویەک بۆ ئامادەبوونی زۆرتری لەخاکی عێراقدا، وتی: هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە هاواهەنگیی نێوان بەغداو ئانکارا نەکراوە لەبابەت هەوڵی تورکیا بۆ جێگیرکردنی زیاتری هێزەکانی لە باکوری عێراق.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، تورکیا لە رۆژانی ڕابردوودا، دزەی خۆی لە هەرێمی کوردستان پەرەپێداوە.

سەرپەیڤ