ته‌مووز 12, 2024 14:39 Asia/Tehran
  • شارەزایەکی عێراقی: ئامانجی سەرەکیی تورکیا لە  هێرشکردنە سەر خاکی عێراق، داگیرکردنی موسڵە

عەبدولکەریم خەلەف، شارەزا و شەرۆڤەکاری عێڕاقی لەبواری پرسە سەربازییەکان، بەئاماژە بەوەی کە تورکیا، بوونی پەکەکە لە باکوری عێڕاقی کردۆتە بیانوو بۆ هێرشکردن و بۆردومانی شارو گوندەکانی هەرێمی کوردستان، وتی: ئامانجی سەرەکیی لە پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق، داگیرکردنی موسڵە.

"عەبدولکەریم خەلەف" شارەزای عێراقی لەبواری سەربازیدا، وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو ناوچانەی عێراق کە سوپای تورکیا تێیاندا ئامادەبووە، هیچ پەیوەندییەکیان نیە بە بەرەوڕووبوونەوەی ئانکارا لەگەڵ پەکەکە، وتی: ئانکارا ئیدیعا دەکا کە هیچ بڕیارێکی نیە بۆ داگیرکردنی خاکی عێراق، بەڵام بە کەرەستە سەربازیی و لۆجستییەکانی، شاری موسڵی گەمارۆ داوە کە ئەوەش، سەلمێنەری ئەوەیە کە ئامانجی تورکیا لە هێرشی سەربازیی بۆسەر خاکی عێڕاق، داگیرکردنی موسڵە.بەقسەی عەبدولکەریم خەلەف، لەشکرکێشیی ئەمجارەی تورکیا لە جارەکانی پێشوو، بەهێزترە، لە چەند ناوچەیەک ٣٠٠ بۆ٤٠٠ تانکی جێگیرکردووە کە پەکەکە لەو شوێنانە هیچ چەشنە چالاکییەکی نیە، بۆیە پێویستە بەغداو هەولیر هەرچی خێراتر لەوبارەوە هەڵوێست بگرن.

سەرپەیڤ